لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19ی مانگی ئازاری 2019 بخوێنەرەوە.

1- کاوڕ 
لەرووی پیشەییەوە هەست بە ئارامی دەکەیت و هەموو کارەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت، زیاتر متمانەت بەخۆت دەبێت، پەیوەندی سۆزداری پێویستی بە متمانە هەیە، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی پرشنگدار دروست بکەیت، رەنگە کەمێک ماندووبیت لەرووی تەندروستییەوە، بەڵام کاتییە.

2- گا 
باشترە سوود لە تاقیکردنەوەکانی رابردوو ببینیت، بۆ ئەوەی لەرووی پیشەییەوە بەرەوپێش بچێت، لێبوردەی و دڵ فراوانیت سەرنجی هەمووانی راکێشاوە و خۆشیاندەوێیت، هاوکات لەرووی سۆزداریەوە پەیوەندیەکی باش دروست دەکەیت، باشترە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بیت.


3- دووانە 
هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت لە کارەکەت، پاش ئەوەی لە گرفتێکی زۆر رزگار دەبێت، یەکسانی رابگرە لە نێوانی هاوڕێکانت و پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، رێگامەدە توڕەیی بەسەرتدا زاڵبێت.

4- قرژاڵ 
گرنگە ئامادەبیت بۆ ئەوەی بەباشی رووبەرووی بەربەست و قورساییەکان ببیتەوە، بەپشت بەستن بە تواناکانی خۆت، چالاکی و پرۆژەی نوێ ئەنجام بدە لەرووی سۆزداریەوە و دووربکەوەرەوە لە رۆتین، هەوڵبدە راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە رۆژانە.

5- شێر 
لەرووی پیشەییەوە پرۆژەی نوێ دێتەپێش، لەرووی ماددی و مەعنەویەوە پێگەت بەرز دەبێتەوە، خۆشەویستەکەت هێندە بایەخت پێدەدات، هیوایەکی زۆر لە ناختدا دروستدەکات، باشترە ئاگاداری ژەمەکانی خواردن بیت.

6- فەریک 
رەنگە هەندێک لە کێشە و قورساییەکانی رۆژانە، کاریگەری سلبی لەسەر کارەکانت هەبێت، بەڵام بە هاوکاری هاوپیشەکانت هەنگاوی نوێ دەنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕن، بەهۆی جیاوازی بیروڕاوە، تواناکانت لە بەدیهێنانی حەز و ئارەزووەکانی خۆتدا بەکاربهێنە.

7-تەرازوو 
ئەرکەکانی پێشوو بەباشی بە ئەنجام بگەیەنە، هەنگاوی نوێ بنێ لەگەڵ پرۆژەی نوێدا، خۆشەویستی تۆ بۆ چواردەورەکەت کاریگەری ئیجابی هەیە لەسەر پەیوەندیەکانت و پتەو دەبێت، وازبهێنە لەهەر شتێک توڕەت دەکات.

8-دووپشک 
هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت بۆ هەر بارودۆخێکی ناهەموار، کاتێک هاوپیشەکانت پێیدا تێدەپەڕن، هەرگیز گرفتەکان مەکە بە تایبەت، خۆشەویستەکەت بە قۆناغێکی هەستیاردا دەڕوات، پێویستە پشتیوانی بکەیت، باشترە زیاتر گرنگی بە جەستەت بدەیت، لەرووی تەندروستیەوە، چونکە ماندوودەبیت.

9- کەوان 
لە رۆژانی داهاتوودا رەنگە گرفتی نوێ سەرهەڵبدات، هەربۆیە پێویستە زیاتر کاربکەیت، راستگۆیانە هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان بەهێزتر ببێت، ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بێت، دەنا کێشت زیاد دەکات.

10- گیسک  
راوێژکردن بە کەسانی شارەزا یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بەرەوپێش بچیت، کەسێکی نوێ دەناسیت و پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ دروست دەکەیت، بەڵام هەوڵبدە گرفت دروست مەکە، وازبهێنە لە خواردنە چەورەکان.

11-سەتڵ 
باشترە کارەکانت بە ئارامی راپەڕێنیت و وردتر بیت، رێگامەدە کێشەی بچوک نێوانی تۆ و هاوڕێکانت تێکبدات، پێویست بە پشوویەک هەیە، تا ئارام بیتەوە.

12- نەهەنگ 
دروستکردنی پەیوەندیەکی باش، گرنگترین خاڵی سەرکەوتنە لەرووی پیشەییەوە، وازبهێنە لە رابردوو، پلان بۆ داهاتوویەکی پرشنگدار دابنێ لەرووی سۆزداریەوە، ئاگاداری گفتوگۆی توند بە، چونکە سوودی نییە.

ئه‌م بابه‌ته 32905 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP