هۆشداری بەپەلە دەدرێت لە بەکارهێنانی هێتفۆن


خەندان لایف-

رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی هێتفۆنی بلوتوس، چونکە سەرچاوەی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و سێکسیەکانە.

لە بەیاننامەیەکی بەپەلەدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە تێیدا 250 زانا هۆشداریدەدەن و داوا دەکەن خەڵکی لە بەکارهێنانی هێتفۆنە بلوتوسەکان دوربکەونەوە، چونکە ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە یاخود نەخۆشیە سێکسیەکان زیاد دەکات.

گیری فیلیپس زانای کیمیایی دەڵێت "دانانی ئەو جۆرە بلوتوسانە لە گوێدا، ژاواوە ژاو و ئازار لە مێشکدا دروستدەکات، زیانی توندی پێدەگەیەنێت و ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بەهۆی ئەو شەپۆلە دەنگە بەرزانە و تیشکدانەوەی رەنگەکان هەم لە هێتفۆنەکە و هەم لە مۆبایلەکەش".

 

ئه‌م بابه‌ته 34553 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP