ئاسو پاش 10 ساڵ لە خۆشەویستەکەی جیابوویەوە


خەندان لایف-

ئەکتەر و شاجوانی تورکیا مێلیسا ئاسڵی ناسراو بە کەسایەتی "ئاسو" لە درامای "ئەشقی شێتانە"، لە خۆشەویستەکەی جیادەبێتەوە.

نزیکەی 10 ساڵە مێلیسا ئاسڵی پاموک و ئەکتەری دیاری تورکیا تۆڵگە سالای پەیوەندی سۆزداریان هەیە، بەڵام بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان، بە یەکجاری پەیوەندیەکەیان کۆتایی پێهات، بەڵام هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.

مێلیسا، لە خانمە نمایشکار و ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تورکیا و لەدایکبووی ساڵی 1991 لەشاری هارلمی هۆڵەندا، لە 2011 توانی نازناوی شاجوانی تورکیا بەدەستبهێنێت و بەشداری لە زۆر فیلم و درامادا کردووە و توانای هەیە بە چوار زمانی ئینگلیزی و تورکی و هۆڵەندی  گفتوگۆ بکات و لەگەڵ کەمێک فەرەنسی.

 

ئه‌م بابه‌ته 62212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP