حەوت هەنگاو لەپێناو دڵێكی تەندروست

خەندان لایف-

پەیڕەوکردنی رێگایەکی تەندروست دڵێکی ساغت پێدەبەخشێت دور لە نەخۆشی، بەڵام ئەگەر سیستمێکی ناتەندروست هەبێت، بێگومان لە قۆناغێکی زوودا تووشی نەخۆشیەکانی دڵ دەبیت.

پێگەی dailymedicalinfo باس لە حەوت هەنگاو دەکات لەپێناو دڵێکی تەندروست:

1-خواردنی سەوزە و میوە و خواردنە بە بەهاکان، بەڵام دورکەوتنەوە لە چەوری و شەکر و سوێری.

2-دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، چونکە پەستانی خوێن ناهاوسەنگ دەکات و لێدانی دڵ نائاسایی دەبێت.

3-گرنگە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ دڵەڕاوکێ دەکەیت، بۆ نمونە کاتێک نائارامیت لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت بچۆرە دەرەوە، یاخود کێشەکەت بۆ کەسێکی متمانەپێکراو باسبکە.

4-بایەخ بە راهێنانی وەرزشی بدە، بۆ ئەوەی تووشی بەرزی رێژەی کۆلیسترۆل نەبیت، بێگومان جۆرەها یاری وەرزشی هەیە.

5-هەمیشە پارێزگاری لە کێشت بکە، چونکە قەڵەوی سەرچاوەی نەخۆشیە و پەستان بۆ دڵ دروستدەکات.

6-گرنگە لەسەر خێزانەکەت زانیاریت هەبێت دەربارەی نەخۆشیە باوەکان و رێژەی بۆ ماوەییان، ئەگەر نەخۆشی دڵتان زۆر تێدابوو، سەردانی پزیشک بکە و رێنمایی وەربگرە.

7-رێنمایی بدە بە منداڵەکانت لە سەرەتاوە، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن و سیستمی تەندروست پەیڕەوبکەن.

 

ئه‌م بابه‌ته 8828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP