بۆچی هەرزەکاران تووشی هەڵچونی دەروونی دەبن؟

خەندان لایف-

بەشێوەیەکی گشتی قۆناغی هەرزەکاری هەستیار و پڕ ئەزموونە، هەربۆیە لەو تەمەنەدا هەڵچونی دەروونی زۆر روودەدات و هەندێکجار کاردانەوەی ناخۆشی لێدەکەوێتەوە، بەتایبەت لەگەڵ دایکان و باوکان.

لەرووی سایکۆلۆژییەوە پێویستە لەو قۆناغەدا زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵ بکرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا خاوەنی کەسایەتیەکی گونجاوی هەبێت، بەڵام بەکارهێنانی توندوتیژی لەگەڵیدا زیانی هەیە.

بەپێی هەواڵەکەی dailymedicalinfo هۆکارەکانی هەڵچونی منداڵی تەمەن هەرزەکار:

1-تێكچونی هاوسەنگی کێش و ئارەزووی خواردن.

2-گۆڕانکاریە جەستەییەکان، چونکە بۆ ئەو نامۆیە و کاریگەری لەسەر دەروونی هەیە.

3-ئالودەبون بە ئینتەرنێت و یاریە ئەلکترۆنیەکان.


4-گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیەکان.

5-پەستانی کۆمەڵایەتی، لەلایەن هاوڕێ و مامۆستا  و کەسانی چواردەوریەوە.

6-رووبەرووی گاڵتە پێکردن دەبێتەوە، یان شکاندنی کە دەبێتەهۆی نەمانی متمانەبەخۆبوون، یان دوبارەکردنەوەی هەمان رەفتار لەلایەن خۆیەوە.

ئه‌م بابه‌ته 5914 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP