چۆنێتی دروستکردنی یاپراخی گەڵامێو

خەندان لایف-

یاپراخ خواردنێکی ڕۆژهەڵاتیە بە گشتی، بەڵام بە زۆر شێواز و پێکهاتەی جیاواز ئامادە دەکرێت.

پێداویستیەکان:
برنجی خڕ یان کوردی
گەڵای مێو
گۆشت 
پاقلە
خوێ
ئاوی لیمۆ یان کەمێک لیمەندۆزی
زیرە،کەمون
کەمێ زەردەچەوە
ماست ئەگەر ترشبوو باشتر 
شویت
تەرەپیاز

سەرجەم پێکهاتەکان بەپێی بڕی پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی:

 برنجەکە دەشۆینەوە باشتر وایە کەمێک ئاوی پێوە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی باشتر کەرەستەکان تێکەڵ دەبێت.

شویت و پیازەکە سوور دەکرێتەوە، دواتر لەگەڵ بەهارات و برنجەکە تێکەڵ دەکرێت.

سەرەتا گۆشتەکە لە بنی مەنجەڵەکە،  دواتر پاقلەکە دانێیت، پاشان گەڵاکان ناواخنەکەی تێدەکەین و دەیپێچینەوە.

دەخرێتە سەر ئاگرێکی مامناوەند و قاپێک دەخرێتە ناوی بۆ ئەوەی هەڵنەوەشێت، پەستان لە قاپەکە دەکەیت و ئاوی گەرمی تێدەکەیت و دەبێت تا سەر قاپەکە بێت.

بەڵام ئەگەر برنجی کوردی بو با ئاوەکە قاپەکە داپۆشێت، چونکە برنجی کوردی ئاوی زیاتر دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئاگری یاپراخ زۆر بەرزبێت، چونکە هەڵدەوەشێت و زۆر کزیش بێت زۆر نەرم دەردەچێت.

نابێت سەری بنێیتەوە تا ئاوی تێدا بێت، پاش ئەوەی کە تەواوی ئاوەکەی هەڵمژی سەری دەنێیتەوە و کز دەکرێت تا تەواو دەکوڵێت

ئه‌م بابه‌ته 17850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP