لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2019 بخوێنەرەوە.

1-کاوڕ 
بارودۆخی کارکردنت لە ئێستادا یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، بەڵام دەبێت کەمێک بە ئاگابیت، هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە مەکەرەوە لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەکەت، ئەمڕۆ چالاکیت و ئاسوودەیت بەهۆی نەمانی هەندێک پەستانی قورس لەڕابردوو.

2-گا 
بیرۆکەی زۆرت هەیە، بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت لەڕووی پیشەییەوە بۆ داهاتوو، پێویست بەوەهەیە کە متمانە بەخۆشەویستەکەت بکەیت بۆ ئەوەی گرفتەکانی ڕابردوو تێپەڕێنیت، بەڵام ڕەنگە ئێستا قورس بێت، لەگەڵ هاوڕێیانت بچۆرە دەرەوە بۆ ئەوەی لەو پەستانە دەروونیە ناخۆشدە بێیتە دەرەوە.

3-دووانە 
هیواو خواستت زۆرە و دەتەوێت بگەیت بە ئامانج، بەڵام ئاگاداربە هێندە زوو متمانە بەکەس نەکەیت، پەیوەندی سۆزداریت ئارام دەبێتەوە و کەمێک دەگەڕێتەوە بارودۆخی جاران، پێویست بە وەرزش هەیە بۆ ئەوەی چالاک بیت لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە.
 
4-قرژاڵ
خۆت بەدووربگرە لەهەموو پڕۆژە و کارێکی بەپەلە، چونکە ئەنجامی باشی نابێت، رابردوو تێپەڕی و چیدی بیر لە خۆشەویستەکەت مەکەرەوە، پەیڕەوی سیستمی خۆراکی تەندروست بکە.

5-شێر
رەنگە لە ئێستادا کارەکەت بێزاربکات و ماندوو بیت، بەڵام دەبێت ئامادەبیت، بۆ تێپەڕینی هەر گرفتێکی لەناکاو لەهەموو ڕوویەکەوە، کێشە سۆزدارییەکان هەموو کاتێک چارەسەری ئاسان نییە، بەڵام دەبێت هێمن بیت، خۆت بەدووربگرە لەهەر شتێک کە دەبێتە هۆی بێتاقەتبوون و ماندووبوونی باری دەروونیت.

6- فەریک 
ئەمڕۆ زانیاریەکی زۆر وەردەگریت لەڕووی پیشەییەوە بەهۆی ئەزموون و تاقیکردنەوەی نوێیەوە، بابەتی ناخۆش و هەستیاری زۆر هەیە لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت، ئەمەش کەمێک دڵتەنگی کردوویت و باری دەروونیتی ئاڵۆز کردوویت، ڕەنگە کێش زیادبکات بەهۆی چێژبینین و خواردنی ئەو خۆراکانەی زۆر ئارەزووی دەکەیت.

7-تەرازوو 
پڕۆژەی نوێ لەم دوواییانە تەواو مێشکی داگیر کردوویت و لەهەوڵدایت، بۆ ئەوەی لەڕووی پیشەییەوە ئاست و پێگەت بەرز بێتەوە، بەڵام زۆر ماندووت دەکات، لەڕووی سۆزداریەوە ئاسوودەی لەڕێگاتە و ئامادەبە بۆ ئەوەی بەخۆشیەوە چێژ لەو ژیانە ببینیت، بەخێرای نان مەخۆ دەنا ئامێری هەرس زیانی پێدەگات.

8-دووپشک 
لەرووی پیشەییەوە چاوەڕێی سەرکەوتن بە، بەڵام دەبێت لە هەوڵدانیش ماندوو نەبیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت قۆناغی زۆر قورس و تەنگی بڕیوە، بەڵام دەبێت زیاتر هەوڵبدەن بۆ تێپەڕاندنی گرفتەکان، ڕەنگە ئەمڕۆ کەمێک هەست بە پشوو و ئاسوودەی بکەیت لەڕووی جەستەی و دەروونیەوە.


9-کەوان 
بەقۆناغێکی ناخۆش و قورسدا تێپەڕیت لەڕووی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت ئاگاداربیت ڕێگا نەدەیت کاریگەری سلبی لەسەر دروست بکات بەتایبەتی بۆ پڕۆژەکانی داهاتوو، کەمێک بەئاگابە لە قسەکردنی کەسانی دیکە لەسەر پەیوەندی سۆزداریت،هەست بە نائارامی دەکەیت، هەوڵبدە چالاک بیتەوە.

10- گیسک 
هەمیشە ئاگاداربە لەو هاوپیشە و هاوکارانەی ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆیان نیشان نادەن، چونکە ئامادەن لەهەرکاتێک زیانت پێ بگەینن لە کارەکەت، کێشەکانت لە خۆشەویستەکەت مەشارەوە، چونکە باش دەتناسێت ئەگەر ڕاستگۆ نەبیت خراپ دەبێت، گرنگە کەمێک ئاگاداری باری تەندروستیت بیت.

11-سەتڵ 
دەبێت زیاتر متمانەت بە هێز و تواناکانی خۆت هەبێت بۆ ئەوەی تەواوی کارەکانی لێت داواکراوە جێبەجێیان بکەیت، کەسێکی گرنگ دەبینیت کەڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی هەنگاوی نوی بنێیت، ئەم وەرزە نەخۆشی زۆرە، هەوڵبدە کەمێک بە ئاگابە.


12- نەهەنگ 
ڕووبەڕووی کێشە و گرفتی زۆر دەبیتەوە و هەوڵبدە کەمێک بەئاگابە و لەئاستی بەرپرسیاریەتیەکاندا بە، بەئاشکرا و ڕاستگۆیانە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بدوێ، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان ئاسای بێتەوە، کەمێک زیاتر ئاگاداری ژەمی خواردنت بە لەڕووی زیادبوونی کێشەوە.


 

ئه‌م بابه‌ته 31881 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP