بۆچی درۆ زوتر لە راستی بڵاودەبێتەوە؟

خەندان لایف-

بە پێێ توێژنەوەیەکی زانستی هەواڵی درۆ بە ڕێژەی لە 70% خێراتر  لە هەواڵی راستەقینە بڵاودەبێتەوە".

ڕۆژانە سەدەها هەواڵی درۆ بڵاودەبێتەوە، کە زۆربەی ڕاستیەکان دەشارێتەوە، لەسەرتاسەری جیهاندا کە بە مەبەستی کات بەسەربردن،  و یاری کردن بە ئەقڵی کەسەکان ئەم کارە دەکرێت.

بە پێێ ڕاپۆرتێک کە لە گۆڤاری "ساینس" بڵاوبووەتەوە، توێژینەوەیەک لەسەر 126 هەزار کەس ئەنجامدراوە، کە هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە نێوان ساڵی 2006 بۆ 2017.

ئەنجامی توێژینەوە زانستیەکە ڕوونیدەکاتەوە کە سێ ملیۆن کەس، زیاتر لە 4.5  ملیۆن جار هەمان چیرۆکە ناڕاستەکە دەبیستن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت خێرایی بڵاوبوونەوەی هەواڵی درۆ بەڕێژەی 70% زیاترە لە هەواڵی دروست.

پسپۆڕان ئاماژە بەوەش دەکەن، هۆکاری بڕوا کردن بە هەواڵە درۆکان ئەوەیە زیاتر کار لە هەستەکانی بەرامبەرەکەی دەکات، کە وادەکات گوێی لێبگرێت و تووشی ترس و دڵەڕاوکێی دەکات، بەپێچەوانەی هەواڵی راستەوە کە متمانە دروست دەکات و ئاسوود دەبێت، یان راستەوخۆ خەمباردەبێت و بەیەکجار راستیەکە دەبیستیت.

ئه‌م بابه‌ته 4637 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP