هەندێک کات هەستدەکەیت زۆر ماندوویت، بەڵام هیچ نەکردووە

خەندان لایف-

رەنگە هەندێکجار بەبێ ئەوەی نەخۆش بیت یان ئەرکێکی قورس ئەنجامدابێت تووشی ماندووبوون ببیت و هەست بکەیت تەواوی جەستەت داهێزراوە، بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ounousa ئەم حاڵەتە بەبێ هۆ نییە و دەبێت ئاگاداری ئەم رێنماییانە بیت.

1-کەمی خواردنەوەی ئاو، چونکە دەبێتەهۆی ئەوەی ئۆکسجین و خۆراکەکان بەباشی نەگات بە تەواوی بەشەکانی جەستە، ئەمەش وادەکات لەشت کرژ و ماندوو بێت.

2-سیستمی خۆراکی ناتەندروست، بۆ نمونە فەرامۆشکدنی نانی بەیانی و زۆر خواردنی خێرایان چەوری و شیرینی، کە راستەوخۆ پەیوەندی بە چالاکی جەستەوە هەیە.

3-کەمی ئاسن لە لەشدا، یەکێکە لە هۆکارەکانی ماندووبوون و شەکەتی، هەربۆیە پێویستە پشکنین بکەیت و دڵنیابیتەوە.

4-پەستانی دەروونی زۆر، بەتایبەت ئەرک و بەرپرساریەتی زۆر لەسەر شان بێت.

5-نارێکی کاتەکانی خەو، یان زۆر مانەوە تا شەوانێکی درەنگ.

6-ئەنجامنەدانی هیچ راهێنانێکی وەرزشی و جوڵەیەک

ئه‌م بابه‌ته 10343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP