هەندێک ئامۆژگاری بۆ دایکان و باوکان


خەندان لایف-

پەروەردەکردنی منداڵ ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی قورسە، مامەڵەکردنی خێزانیش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەسایەتی منداڵ هەیە بەتایبەت دایکان و باوکان، هەربۆیە پێویستە لە سەرەتاکانی تەمەنیەوە ئاگاداری چۆنێتی مامەڵەکردنت بیت لەگەڵیدا.

بەگوێرەی هەواڵێکی پەروەردەیی پێگەی sabaiastyle گرنگە دایکان و باوکان ئاگاداری ئەم ئامۆژگاریانە بن:

1-بەردەوام دەنگەدەنگ و گفتوگۆ بەدەنگی بەرز لەگەڵیدا، کارێکی هەڵەیە و کاریگەری سلبی دەبێت، لەسەر دەروونی منداڵ.

2-تۆمەتبارکردن و هەڕەشکردن لە منداڵ، کە کاریگەری سلبی لەسەر کەسایەتی منداڵ هەیە و لاوازی دەکات لەرووی، و تووشی دڵەڕاوکێش دەبێت، رەنگە فێری درۆشی بکات.

3-گاڵتەپێکردن و رەخنەی نادروست، ئەمە وادەکات منداڵ متمانەی بەخۆی نەمێنێت و کەسایەتیەکی لاوازی هەبێت، خەمی پێ دەخوات و بێ هیوا دەبێت.

4-بەراوردکردنی بە منداڵانی دیکە، ئەمە رەفتارێکی هەڵەیە و کاریگەری لەسەر رەفتاری دەبێت و فێری رق و دژایەتی دەکات.

5-توندتیژی و لێدان، ئەمە یەکێکە لە خاڵە سەرەکیەکان لە پەروەردەکردنی منداڵدا، چونکە کەسایەتیەکی گۆشەگیر و توندی لێدەردەچێت، دەتوانیت رێگای دیکە بەکاربهێنیت دوور لە توندوتیژی.

6-بەردەوام وتنی " من ئەمە بۆ ئامادەکردوویت و ئەوەم بۆ تۆ کردووە.. هتد" ئەمە هەڵەیە، هەوڵبدە بەپێی پێویستی، چونکە فێردەبێت هەموو رەتبکاتەوە و داوای شتێکی دیکە بکات

ئه‌م بابه‌ته 5928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP