چۆنێتی دروستکردنی کێک بە تامی شوکوڵاتە


خەندان لایف-

کێکی شوکوڵاتە جۆری زۆرە و دەتوانیت بەچەندین تام و پێکهاتەی جیاواز دروستی بکەیت.

پێداویستیەکان:
225 گرام کەرە
225 گرام شەکر
4 هێلکە
175 گرام ئارد
100 گرام کاکاو
کەوچکێکی بچوک سرکە

پێکهاتەکانی کرێم:
200 گرام شوکولاتە بە شیر، دەکرێت بێ شیر بێت بەپێی ئارەزوو
نیو کوپ کرێم

چۆنێتی ئامادەکردنی:
فڕنەکە بخەرە سەر پلەی 180 و دوو سینی  قەبارە جیاواز فڕن چەور بکە و ئامادەی بکە و کەمێک ئاردی پێدا بپرژێنە.

لەدەفرێکدا بە خەڵاتەی کارەبای کەرە و شەکرەکە تێکەڵ بکە تا دەبێتە کرێم.

پاشان هێلکە و سرکە و ئارد و کاکاوەکەی تێکەڵ بکە، پاشان ئەم ئاوێتەیە بەسەر هەردوو قاڵبەکە دابەش بکە، بۆ ماوەی 25 خولەک بیخەرە فڕنەوە.

کاتێک برژا دەریبهێنە و وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە، لەو ماوەیەدا کرێمەکە ئامادە بکە، پاشان بیخەرە سەر کێکەکە و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 15855 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP