سوودەکانی خواردنی کنگر


خەندان لایف-

یەکێک لە گیا بەهاریەکان، کە لە کوردستان بەگشتی بایەخی پێدەدرێت کنگرە، کە بە چەندین شێوە ئامادەدەکرێت و دەخورێت.

 1-کنگر دژی هەوکردنی جەستەیە، هاوکات ئارەزووی خواردنی زیاددەکات، چونکە کرداری هەرس چالاک دەکات.

2-تەندروستی میزەڵدان و گورچیلەکان چالاک دەکات، وزە بە لەش دەبەخشێت و دڵ بەهێزدەکات.

3-بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن یان شەكرەیان هەیە، بەسوودە بیخۆن.

4-بەپێی توێژینەوە زانستیەکان ماددەیەک لە گەڵای کنگردا هەیە بەناوی "سینارین"، کە یارمەتی توانەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات.

5-دەوڵەمەندە بە ماددەیەکی "کاربۆهێدراتی بەناوی ئینۆلین" کە یارمەتی چالاکبوونی ریخۆڵە دەدات، هاوکات دژە ئۆکسانە، ئەمەش بەرگری لەش دژی شێرپەنجە زیاد دەکات، بەتایبەت شێرپەنجەی پێست.

6-دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ئاسن و مەگنسیۆم و ڤیتامین کەی و سی و بی، ریشاڵ و ماددەی دژەئۆکسان و پرۆتین.

7-بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی کێش، بەڵام بێگومان بە کوڵاوی.

8-چارەسەرێکی باشە بۆ قەبزی و نەهێشتنی گرژبوونی ماسولکەکان.

سەرەڕای هەموو ئەو سوودانە، کنگر زیانی بۆ دووگیان و منداڵان و تووشبووانی نەخۆشیە قورس و درێژخایەنەکانی گورچیلە و جگەر هەیە، یان زراو هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 28844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP