بەڤیدیۆ.. ئێنسا گۆرانیەکی زەکەریا دەڵێتەوە

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی دیاری ئەلبانی ئێنسا، لە ئاهەنگەکەی لە هەولێر گۆرانیەکی زەکەریا دەڵێتەوە.

شەوی رابردوو لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر، ئاهەنگێکی گەورە بۆ ئێنسا سازکرا، کە تێیدا جگە لە پێشکەشکردنی گۆرانیەکانی خۆی، گۆرانی "بەو بەو باوانم"ی زەکەریای وتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەباشی نەیتوانی بیڵێتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە و رەخنەی زۆر دەگیرا، بەتایبەت لەلایەن هەوادارانی زەکەریاوە.

ئێنسا ناوی تەواوی روێنسا هاکسیایە، لەدایکبووی ساڵی 1995، خەڵکی ئەلبانیایە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی "A t'pëlqen" توانی ناوبانگێکی گەورە لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنیت، بەتایبەت لە کوردستان.


ئه‌م بابه‌ته 90728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP