سێ رێگا بۆ پاککردنەوەی مایکرۆوەیف


خەندان لایف-

مایکرۆوەیف، یەکێکە لە ئامێرەکانی چێشتخانە کە زیاتر لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکاردەهێنرێت، کە کاری دەرەوەیان زۆرە و دەیانەوێت بە ماوەیەکی کەم خواردنەکەیان گەرم بێتەوە.

مایکرۆوەیف پێویستی بە خاوێن کردنەوە هەیە، بۆ ئەوەی بەکتریا و میکرۆبی تێدا کۆنەبێتەوە و بۆ خواردنەکانت نەگوازرێتەوە، بەڵام لە رێگای ئەم پێکهاتە سروشتیانەوە:

لیمۆیەکی ترش لەتبکە، بخەرە ناو 200-300 ملم ئاوەوە، بیخەرە ناو مایکرۆوەیفەکەوە، بۆ ماوەی سێ خولەک، پاشان دەرگاکەی بکەرەوە و دوای پێنج خولەک بە قوماشێک بیسڕە.

2-دوو کەوچکی گەورە پیکن پاودەر بخەرە ناو 400-500 ملم ئاوەوە، پاشان دایگرسێنە بەپێی پێویست تا گەرم دەبێت، دەکرێت سێ خولەک بێت، هاوشێوەی خاڵی یەکەم پاش پێنج خولەک کردنەوەی دەرگاکەی بیسڕە.

3-بێگومان سرکەش رۆڵێکی باشی هەیە لە خاوێنکردنەوە، 120 ملم سرکەی سپی بخەرە 480 ملم ئاوەوە، پاش گەرمکردن و دروستکردنی هەڵم، دەرگاکەی بکەرەوە و دوای پێنج خولەک خاوێنی بکەرەوە.

بەگشتی هەر سێ پێکهاتەکە، بۆنی ناخۆشی مایکرۆوەیفەکە لادەبەن و پەڵەکان خاوێن دەکەنەوە، بێگومان بەشی دەرەوەشی دەتوانیت بە سرکە و ئاو خاوێن بکەیتەوە، لە کۆتایشدا کەمێک زەیتی زەیتون بدە لە قوماشەکەت، بۆ ئەوەی کاتێک دەیسڕیت بریقە هەڵبێنێت، بەڵام بڕێکی زۆر کەم.

 

ئه‌م بابه‌ته 6924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP