لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی مانگی ئازاری 2019 بخوێنەرەوە.

1- کاوڕ 
هەمیشە گرفتە تایبەتیەکانی خۆت تێکەڵی کار و کێشەکانت مەکە لەگەڵ هاوپیشەکانت، بۆ ئەوەی کەسایەتی خۆت بپارێزیت لەو شوێنەی کاری تێدادەکەیت، کەشێکی رۆمانسی دروستدەبێت لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت و ئاسوودە دەبیت، رەنگە کەمێک ماندووبیت و تەندروستیت ناجێگیر بێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا.

2- گا 
هەمووان سەرسام دەبن بە کارو چالاکیەکانت، رەنگە گرفت دروستبێت لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە زوو چارەسەری بکەیت و ئارام بیتەوە، باشترە سیستمی خۆراکیت رێکبخەیت و رێنمایی وەربگریت.

3-دووانە 
پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت، بۆ ئەوەی بەربەستەکان تێپەڕێنیت و هەنگاوی نوێ بنێیت لەرووی پیشەییەوە، لەخۆتەوە بڕیار لەسەر هیچ کەسێک مەدە، چونکە بێگومان هەمووان بارودۆخی تایبەتیان هەیە، گرنگە لەماڵەوە راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەیت، بەتایبەت بەیانیان.

4- قرژاڵ 
ماندووبوونی زیاتری دەوێت، ئەگەر دەتەوێت لەرووی پیشەییەوە ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکانت باشتر بە ئەنجام بگەیەنێت، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا جێگیرە سەرەڕای کۆمەڵێک گرفت، رەنگە تەندروستیت باش نەبێت یان ئازار هەبێت، بەڵام کاتییە.

5- شێر 
ئاگاداربە لەکاتی گفتوگۆ و جێبەجێکردنی ئەرکەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت، چونکە دەنگەدەنگ لە بەرژەوەندی تۆ نییە، وازبهێنە لە پەیوەندیەکانت لە رابردوودا، چونکە کاریگەری سلبی هەیە لەسەر ئێستا، رەنگە ئەمڕۆ کەمێک ماندوو بیت و بێ هیوا بیت.

6- فەریک 
ئەمڕۆ پاداشت دەکرێیت لەرووی ماددی یان مەعنەویەوە، بەهۆی توانا و کارەکانی خۆتەوە، دەربڕینی هەستەکانت بەشێوەیەکی ئارام بۆ خۆشەویستەکەت، وادەکات زیاتر رێز بگرێت، توانا جەستەیی و فیکریەکانی خۆت بقۆزەرەوە لە بەرژەوەنی خۆت بەکاریبهێنە، هەوڵبدە ئاگاداری زیادبوونی کێشت بە.

7-تەرازوو 
هەوڵبدە بڕیاری گونجاو بدە، کاتێک دەگەیتە خاڵە گرنگەکان کە پەیوەندی بە داهاتووەوە هەیە، گۆڕانکاری نوێ روودەدات لەرووی سۆزداریەوە و ئاسوودە دەبیت، لە کۆتایی هەفتە بەهۆی چالاکی جۆراوجۆر و راهێنانەوە رەنگە زۆر ماندوو ببیت.

8-دووپشک 
پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەیت، رێنمایی هاوڕێکانت بە هەند وەربگرە، هەمووان رێز دەگرن و خۆشیاندەوێیت، بەڵام هەوڵبدە کەسایەتی خۆت بپارێزە، رەنگە کەمێک تەندروستیت ناجێگیر بێت، بەڵام کاتییە.

9- کەوان 
لایەنی پیشەییت جێگیرە و هەنگاوی نوێ دەنێیت، رێگامەدە هیچ کەسێک دەست وەربداتە لایەنی سۆزداریتەوە، چونکە کاریگەری سلبی  دەبێت و متمانە نامێنێت، تەندروستیت باشتر دەبێت و بەشداری چالاکی تەنز ئامێز دەکەیت.

10- گیسک 
کارەکانت کەڵەکە بوون و هەست بە ماندووبوون دەکەیت، هەربۆیە هەوڵبدە زوو چارەسەری بکە، وازبهێنە لە رۆتین و رێگامەدە زاڵبێت بەسەر لایەنی سۆزداریتدا، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت واز لە خواردنی چەور بهێنە.

11- سەتڵ 
هەموو توانایەکت بخەرەگەڕ، بۆ ئەوەی ئامانجەکانت بەدیبهێنیت لەرووی پیشەییەوە، زۆر بایەخدان بە بابەتی بێ بایەخ سوودی نییە، لەرووی سۆزداریەوە، هەموو ژیانت تەرخان مەکە بۆ کارەکەت،  کەمێک تایبەت بکە بە ژیانی تایبەتی خۆت، وەک راهێنانی وەرزشی.

12- نەهەنگ 
هەوڵبدە ئەرک و کارەکانت بەشێوەیەکی گونجاو جێبەجێ بکەیت، بەڵام پشت بە خۆت ببەستە، رێگامەدە هاوپیشەکانت هەموو نهێنی کارەکەت بزانن، وازبهێنە لە هەر بابەتێک کە ناکۆکیەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت زیاددەکات، ئاگاداری تیشکی خۆری ئەم وەرزە بە، چونکە زیان بە پێست دەگەیەنێت.

ئه‌م بابه‌ته 37312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP