پیاوە گەورەکەی هاری پۆتەر، توانای جوڵەی نەماوە


خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی رۆبی کۆلتراین ناسراو بە کەسایەتی هاگرید لە فیلمی هاری پۆتەر، توانای جوڵەی نەماوە.

رۆبی کۆلتراین، ئەو پیاوە چوارشانە بەخۆیە بوو کە هەموو بینەرانی فیلمی هاری پۆتەر خۆشیاندەویست، چونکە خاوەن کەسایەتیەکی باش بوو، لە ئێستادا بەهۆی نەخۆشی پوکانەوە ئێسکەوە، توانای جوڵەی نەماوە و لەسەر کورسی جوڵاو ژیانی هاتوچۆ دەکات، ئەمەش وایکردووە لە کاری هونەری دوربکەوێتەوە.

رۆبی کۆلتراین، لە دایکبووی 1950 رۆڵی لەسەر فیلم و زنجیرەی تەلەفیزیۆنی بینیوە، بەڵام بە کەسایەتی هاگرید ناوبانگی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا.

 

ئه‌م بابه‌ته 25691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP