سودێكی گرنگی قارچك ئاشكراكرا

خەندان لایف-

توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات قارچك یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسی توشبون بەنەخۆشییەكانی مێشك دەدات.

بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی هەواڵی ( بی بی سی نیوز)، ئەنجامەكانی توێژینەوەیەك لە سینگافورا ئاشكرایدەكەن، خواردنی زیاتر لەدوجار قارچك لەهەفتەیەكدا مەترسی كێشەكانی مێشك و زمان كەمدەكاتەوە كە بەزۆری لەسەرو 60 ساڵییەوە سەرهەڵدەدەن.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە بەهۆی بونی جۆرێك لە ئەنتیبایۆتیك، قارچك دەتوانێت رۆڵی پاراستنی مێشك ببینێت.

پێشتر توێژەران ئاماژەیانداوە بەوەی هیچ ئەگەرێك بۆ بونی پەیوەندی لەنێوان كەڕو ( قارچك) و ئیشی مێشكدا نیە، خواردنی قارچك هیچ چارەسەرێكی ئەو گرفتە ناكات.

توێژینەوەكە لەلایەن زانكۆی نیشتیمانی سەنگافوراوە ئەنجامدراوە، تێیدا بۆماوەی شەش ساڵ لێكۆڵینەوەی بەردەوام لەسەر باری تەندروستی 663 هاوڵاتی چینی كراوە كە تەمەنیان لەسەرو 60 ساڵییەوە بوە.

بەپێی توێژینەوەكە لەسەدا 10 بەشداربوان كە لەهەفتەیەكدا زیاتر لە دوجار قارچكیان خواردوە، ئەگەری توشبونیان بە لاوازبونی مێشك كەمترە بەبەراورد بەوانی دیكە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP