کچەکەی مایکڵ جاکسۆن هەوڵی خۆکوشتنی داوە؟


خەندان لایف-

لەلایەن میدیاکانەوە دەنگۆی هەوڵدانی خۆکوشتن بۆ جاری دووەم لەلایەن باریس جاکسۆنەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام رەتیدەکاتەوە.

پاش پەخشکردنی فیلمی دۆکیۆمێنتاری بەناوی "leaving Neverland" لەسەر ژیانی مایکڵ جاکسۆن دەربارەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ، لەلایەن میدیاکانەوە راگەیاندرا کە "پاریس جاکسۆن" بەهۆی هەوڵدان بۆ خۆکوشتنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

دواتر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ گۆڤاری "رۆڵینگ ستۆن" پاریس تەواوی ئەو هەواڵەی بە درۆ خستەوە و تی "راستە لە 2013 بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی دەرونیەوە ئەو کارەم کردوە، بەڵام دوبارە نەبووەتەوە".

پاریس جاکسۆن لەدایکبووی 1998، کاری نمایش دەکات، خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێشە، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێکی نواندن یان گۆرانی وتنی نییە.  

ئه‌م بابه‌ته 27658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP