بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە، پێویستە رۆژانە بڕی چەند میوە بخۆیت؟


خەندان لایف-

بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، میوە و سەوزە کاریگەری سەرەکی هەیە لە پاراستنی لەش لە توشبون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بە رێژەی لە 20%، پێویستە هەر تاکێکیش رۆژانە بڕی 400 گرام لە میوە و سەوزە بخوات.

پسپۆڕێکی بواری خۆراکی بەناوی "قتيبة محيسن" بە ماڵپەڕی "foochia" رادەگەیەنێت، پێویستە دوو دەفر سەوزە و 1-2 جۆری میوە بخورێت رۆژانە، ئەگەر پێنجیش بێت ئاساییە و زیانی نییە.

بەشێوەیەکی گشتی خواست لەسەر میوە و سەوزە کەمترە، بەبەراورد بە خواردنە چەور و زیانبەخشەکان، کە ڕەنگە هەندێک کەس لە رۆژێکدا نەک سەوزە، یەک جۆر میوەش نەخۆن، بەڵام دەکرێت گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراکیتدا بکەیت.

میوە و سەوزە، یاریدەری ئامێری هەرس وەک دەم و قورگ و گەدە و کۆڵۆن، ئامێری هەناسەدان و مەمک و خوێن و پەنکریاس و پرۆستاتیش دەدات و دەیپارێزێت، لە ئێستاشدا شێرپەنجەی کۆڵۆن زۆرترین توشبوی هەیە.

هەربەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی سیر و پیاز دەخۆن، بە رێژەی لە 50% ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمترە لە کەسانی ئاسایی.

پسپۆڕەکە رێنمایی هەموو تاکێک دەکات، کە رۆژانە سێ ژەم میوە و سەوزە بخۆن، بۆ ئەوەی هەموو بەها خۆراکیەکان وەربگرن و لە شێرپەنجە بەدوربن.

 

ئه‌م بابه‌ته 7129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP