نانسی عەجرەم بە لەشولاری هەمووان سەرسامدەکات

خەندان لایف-

بە ماوەیەکی کەم لە لەدایکبوونی منداڵی سێیەمی، بە لەشولارێکی رێکەوە دەرکەوت.

زیاتر لە مانگێکە نانسی عەجرەم منداڵی سێیەمی بەناوی "لیا" هێناوەتەدنیاوە، بەڵام دایکایەتی نەبووەتە هۆی ئەوەی رێکی لەشولاری نەمێنێت، لە لاپەڕەی فەرمی خۆشی لە ئینستاگرام بە بڵاوکردنەوەی نوێترین وێنەی بە جلوبەرگی سپییەوە هەوادارانی سەرسامکرد.

هەندێک دەڵێن "چۆن پاش سێ منداڵ، بەو لەشولارە رێک و جوانەوە دەردەکەوێت، لە کاتێکدا ماوەیەکی کەمە لیای کچی لەدایکبووە".

نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردووە بەناوی فادی هیشام و دایکی سێ کچە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 50584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP