پەیامێکی توند لە کچەکەی هەیفا وەهبیەوە بۆ دایکی

خەندان لایف-

کچەکەی هەیفا وەهبی پەیامێکی توند بۆ دایکی دەنێرێت، بەڵام بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ.

21ی مانگی مارس رۆژی جیهانی دایکانە، لەهەمانکاتدا 10ی مانگی مارس یادی لەدایکبوونی ئەستێرەی دیاری عەرەبی هەیفا وەهبیە، لەپاش تێپەڕینی چەند رۆژێک بەسەر ئاهەنگی لەدایکبوونی هەیفادا، کچەکەی زەینەب لە ستۆری ئینستاگرام دەڵێت "هەندێک خانم شایەنی وشەی دایکایەتی نین، چونکە دایک بەرپرسیاریەتیە و نیعمەتی خودایە، بەڵام ناکرێت ژنێک بەهۆی ئەوەی تەنها منداڵی بووە، بڵێن دایک.

دایک دەبێت هەموو ماناکانی سۆزو  وەفای تێدابێت، هەرگیز رۆژێک بۆ دایک بەس نییە، ئەگەر تۆ دایک لە ژیاندایە بەرلە رۆژی جیهانی دایکانیش بڕۆ دەستی ماچ بکە و نزای باشی بۆ بکە، سوپاس بۆ خودا منیش خودا هەستی دایکایەتی پێ بەخشیم..هتد".

هەیفا وەهبی، لەدایکبووی ساڵی 1976ە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە نازناوەکەی لێسەندرایەوە، بەڵام بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکێشیەوە بەیەکێک لە 10 خانمە کاریگەرەکەی جیهان ناسراوە. 

لە سەرەتاکانی تەمەنیدا هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی پوری دەکات و لەساڵی 1998 کچێکی دەبێت و ناویدەنێت زەینەب، دواتریش هەیفا جیادەبێتەوە، بەشێک لە زانیاریەکان دەڵێن هەیفا لەبەرامبەر جیابوونەوەی وازی لە بەخێوکردنی کچەکەی هێناوە بە یەکجاری.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 64850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP