لوتی منداڵ نەخۆشییە مەترسیدارەکان ئاشکرادەکات

خەندان لایف-

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، لەڕێگای پشکنینی لوتی منداڵەوە، دەتوانرێت نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک هەوکردنی سییەکان ئاشکرابکرێت.

بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی ( بی بی سی نیوز)، زانکۆی ئێدنبێرگی بریتانی لەدواین توێژینەوەی خۆیدا ئاشکرایکردوە لوتی منداڵ لەکاتی بونی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی، وەک هەوکردنی سییەکان هەڵگری کۆمەڵێک ڤایرۆس و بەکتریا دەبێت کە دەتوانرێک بەئاسانی لەڕێگای پشکنینەوە نەخۆشییەکە دەستنیشانبکرێت.

تا ئێستا نەخۆشی هەوکردنی جگەر لەمەترسیدارترین ئەو نەخۆشییانەیە کە دەبێتەهۆی مردنی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ .

توێژینەوەکە دەریدەخات هەرئەوە هۆکاری توشبونی زیاتری منداڵانە بەنەخۆشییەکانی هەوکردن و هەوکردنی جگەر، بەتایبەتی توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە ئاماژەیان بەوەشکرد لایەنی ئەرێنی ئەم دۆزینەوەیە ئەوەیە دەکرێت لەڕێگەی پشکنینی لوتی مندالانەوە رێگری لەبڵاوبونەوەی نەخۆشییەکەبگیرێت و هەوڵی زوو چارەسەرکردنی بدرێت لەگەڵ کەمکردنەوەی رێژەی بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیک.

لەمبارەیەوە پرۆفیسۆر ( دێبی بۆگارت) سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە لە ناوەندی توێژینەوە و زانیاری زانکۆی ئێدنبێرگ ئاماژەبەوە دەکات، توێژینەوەکەیان ئەوەشی ئاشکراکردوە نەک تەنها یەک بەمتریا یان تاکە ڤایرۆسێک بەڵکو تەواوی ناوچەی مایکرۆبی لەبۆڕی هەناسەداندا ئاماژەپێدەری نەخۆشییە ڤایرۆسییە مەترسیدارەکانی وەک هەوکردنی جگەرن.

دەشلێت ئەوە یارمەتی پزیشکەکان دەدات وردتر چارەسەری نەخۆشییەکە بکەن و ئەو جۆرە ئەنتیبایۆتیکانە دەستنیشانبکەن کە باشتر چارەسەری نەخۆشییەکە دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 16295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP