مایلی سایرس وێنەیەک لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی دادەنێت

خەندان لایف-

کۆتایی هەموو خۆشەویستیەک مەرج نییە دژایەتی و کینە بێت، دەکرێت هاوڕێیەتیەکی باش سەرهەڵبدات، هاوشێوەی مایل و نیک جۆناس.

نیک جۆناس بەرلەوەی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ شاجوانی جیهان و ئەستێرەی هندستان پریانکا چۆپرا پێکبهێنێت، پەیوەندی سۆزداری بۆ ماوەیەک لەگەڵ گۆرانیبێژی دیاری جیهانی مایلی سایرس هەبوو، بەڵام دواتر جیابوونەوە.

رەنگە بۆ هەندێک جیابووەیان بە ڕقوکینە پێناسە بکات، بەڵام ئێستا دوو هاوڕێی باشن، لەلاپەڕەی فەرمی خۆشی مایلی سایرس وێنەیەکی رابردوو لەگەڵ نیک جۆناس بڵاوکردەوە، کاتێک پێکەوە لە قوتابخانەن، ئەمەش کاردانەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لێکەوتەوە، نیک جۆناسیش بە کۆمێنتێک دەڵێت "وێنەیەکی پێکەنیناویە بە ڕاستی".

 

ئه‌م بابه‌ته 29781 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP