بەوێنە.. پریانکا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خەڵاتکرا


خەندان لایف-

ئەستێرەی دیاری هیندستان و شاجوانی جیهان پریانکا چۆپرا، خەڵاتێکی گرانبەهای لەلایەن هاوسەرەکەیەوە پێشکەشدەکرێت.

بەهۆی ئەوەی لە دوو نەتەوەی جیاوازن و دوو ئەستێرەی ناسراون، هاوسەرگیری و خۆشەویستیان بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن میدیاکانی جیهانەوە باسدەکرێت و چاودێری ژیانیان دەکرێت، لە لاپەڕەی فەرمی خۆشی پریانکا وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی نیک جۆناس، کە نیشانی دەدات ئۆتۆمبیلێکی گرانبەهای پێشکەشدەکات و دەڵێت "کاتێک هاوسەرەکەت پلە یەک بێت، ئەم دیاریەت پێشکەش دەکات، خۆشمدەوێیت، باشترین هاوسەر".

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت.

نیک جۆناس لەدایکبووی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبوو، دواتر جیابوونەوە.

ئه‌م بابه‌ته 30252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP