ئەم چوار رەفتارە زیانی بۆ دڵ هەیە

خەندان لایف-

برسیتە، ژەمێکی چەور و بەتام دەخۆیت دواتر شیرینی و میوە و جۆرەها خواردنی ناتەندروست دەخۆیت و زیادەڕەویشی تێدا دەکەیت، بەڵام پاش ماوەیەک هەستدەکەیت گەدەت ترشاوە و دەڕشێیتەوە، هەربۆیە بەهەمانشێوە هەموو رەفتارێکی ناتەندروست مەرج نییە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەبێت، بەڵکو لە مەودایەکی دورتردا کاریگەری سلبی دەبێت.

دڵیش، ماسولکەیەکی سەرەکیە لە جەستەدا پێویستی بە پاراستن هەیە، کە ئەرکی گەیاندنی خوێن و  ئۆکسجینی هەیە بۆ سەرجەم بەشەکانی لەش، رزگارکردنی جەستەیە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، بەڵام ئەم چوار رەفتارە مەترسی بۆ دڵ هەیە کارەکانی ناچالاکدەکات:

1-کەمی جوڵە، دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بەرامبەر تەلەفیزیۆن یان مۆبایل یان شوێنی کارەکەت، پاشان ئەنجام نەدانی هیچ جۆرە وەرزشێک، دەبێتەهۆی کۆبونەوەی کالۆری و شەکر و چەوریەکی زۆر لە جەستەدا، کە زیان بە دڵ دەگەیەنێت.

2-جگەرەکێشان، هۆکارێکی سەرەکیە بۆ نەخۆشتەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

3-سیستمی خۆراکی ناتەندروست، هەوڵبدە هەمیشە هەموو جۆرە خواردنێک بخۆ، بەڵام بە بڕی پێویست، واتە هەموو ژەم و رۆژێک مەکە بە خواردنی زۆر چەور و شیرین  و ناتەندروست، دەکرێت ئەگەر ئەم ژەمە برنج و مریشک خواردووەم ژەمەکەی دیکە زەڵاتە یان شۆربا بێت، بۆ ئەوەی هاوسەنگی رابگریت و قەرەبووی ئەو خواردنە زیانبەخش بکەیتەوە.

4-پەستانی دەروونی و کەم خەوی، بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان ئەمەش هۆکارێکی دیکەی تووشبوونە بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بەتایبەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر ئەو سیستمە بەردەوام بێت، واتە خەمۆکی و کەم خەوی بەردەوام.

ئه‌م بابه‌ته 16378 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP