لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  16ی مانگی ئازاری  2019بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
رووبەرووی کێشەی مادیی دەبیتەوە لە کارەکەت، بەڵام هێواش هێواش گۆڕانکاری روودەدات و لەرووی پیشەییەوە بەرەوپێش دەچیت، هەندێک کات راستگۆیی باش نییە لە پەیوەندی سۆزداریتدا، گرنگە بزانیت چی دەڵێیت، چونکە رەنگە خۆشەویستەکەت بریندار بکەیت، پێویست بە وەرزش هەیە لەپێناو تەندروستیت.

2-گا 
رەنگە ئەمڕۆ بەرزکردنەوەی پێگەکەت و ستایشکردنت لەلایەن بەرپرسەکانەوە دڵخۆش بکات، هەمیشە هاوبەشی ژیانت پشتیوانی سەرەکی تۆیە، هەمیشە سیستمی تەندروست بۆ دابەزاندنی کێشت پەیڕەوبکە.

3-دووانە 
بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانی داهاتووت بکە بە وردی، پاشان هەنگاوی بۆ بنێ، ژیانی سۆزداریت تایبەتە و لەخۆتەوە رێگامەدە هیچ کەسێک بێتە ژیانتانەوە، زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدە و دەروونی خۆشت ماندوو مەکە.

4-قرژاڵ 
توڕەیی و کاردانەوەی توند لە کارەکەت باش نییە و کاریگەری سلبی دەبێت، لێبوردەیی لەرووی سۆزداریەوە هەمیشە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەت پتەوتر بێت، راهێنانی وەرزشی لە هەموو روویەکەوە گرنگە بۆ ئەوەی لەرووی کۆمەڵایەتیشەوە بەرەوپێش بچیت.


5-شێر 
هەندێک ناکۆکی لەنێوان تۆ و هاوپیشەکانت یان کارەکەت روودەدات، بەڵام کاتییە و زوو چارەسەر دەبێت، هەرگیز هەوڵی تۆڵە سەندنەوە لە خۆشەویستەکەی رابردووت مەدە، چونکە تەنها زیان بە خۆت دەگەیەنێت، ماندووبوونی زۆر لە ئەنجامی پەستانی زۆری کاری هەفتەیە، هەوڵبدە پشووبدە.

6-فەریک
هەوڵبدە کۆتایی بە ناکۆکیەکانت بهێنە لەگەڵ هاوپیشەکانت و گیانی هاوکاری دروستبکە، بەرلەوەی دڵنیابیتەوە لە گومانێک لە دڵتدایە بەرامبەر خۆشەویستەکەت لەخۆتەوە بابەتەکە مەهروژێنە، فەرامۆشکردنی لایەنی تەندروستیت، کاریگەری سلبی دەبێت لە داهاتوودا.



7-تەرازوو 
لەرووی پیشەییەوە گۆڕانکاری ئیجابی روودەدات، چاودێری رەفتاری هاوبەشی ژیانت بکە بەرامبەر ئەوانی دیکە، ئەگەر گومانت هەبوو ئاگاداری بکە، کەمێک زیاتر بایەخ بە تەندروستی و حەوانەوەی خۆت بدە.

8-دووپشک
لەرووی پیشەییەوە تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت، هەوڵبدە لەگەڵ هاوپیشەکانت نەرمونیان بیت، لەسەر بابەتی بێ بەها گرفت دروست مەکە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت، هەوڵبدە لۆژیکی بیت، خواردنی چەور زیانی هەیە و تەندروستیت تێکدەدات.

9-کەوان 
کێشەکان کۆتاییان دێت و هەنگاوی نوێ دەنێن، خۆشەویستەکەت هۆکارە بۆ دڵەڕاوکێ لە تۆدا، هەوڵبدە راستگۆیانە گفتوگۆی لەگەڵدا بکە، هەرگیز قوربانی بە تەندروستیت مەدە.

10-گیسک 
زیاتر پەیوەست بە بە یاساکانی کارکردنەوە و گۆڕانکاری پیشەییەوە دروستبکە، کەمێک ئازادی بدە بە هاوبەشی ژیانت، چونکە ئەو تۆی خۆشدەوێت، ناکرێت تۆش بەکاریبهێنیت، گەڕان لەناو سروشتدا دەروونت ئارام دەکاتەوە.

11-سەتڵ
هەندیك لە هاوپیشەکانت باشی تۆیان ناوێت، هەوڵبدە بە ئاگابیت، لەرووی سۆزدارییەوە گۆڕانکاری باش روودەدات و ئاسوودە دەبیت، کەمێک کات بدە بە چالاکی تەنزئامێز.

12-نەهەنگ
بێگومان چارەسەری زۆر هەیە بۆ رووبەروو بوونەوەی کێشەکان، بەڵام دەبێت زۆر وریابیت، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا زۆرباشە و دڵخۆشیت، هێندە بایەخ بە قسەی خەڵک مەدە بەتایبەت دەربارەی تەندروستیت، راوێژ بە پزیشک بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 38514 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP