پارەیەکی خەیاڵی دەداتە کچەکەی و هاوسەرەکەی پاش جیابوونەوە

خەندان لایف-

سەرەڕای جیابوونەوەی تۆم کروز لە هاوسەرەکەی، بەڵام مانگانە دەبێت پارەیەکی خەیاڵی بدات بە کچەکەی و هاوسەرەکەی.

تۆم کروز سێجار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، لەگەڵ هەریەکێک لە ئەکتەران میمی رۆگەرز، نیکوڵ کیدمان و کیتی هۆڵمز، خاوەنی سێ منداڵە، کچە تاقانەکەی لە کاتی هۆڵمزە، بەڵام مانگانە بڕی 40 هەزار دۆلار پێدەبەخشێت و دایکیشی بڕی حەوت ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

تۆم کروز سەروەتەکەی 270 ملیۆن دۆلارە، دوو منداڵی دیکەی هەیە کەلەلایەن نیکول کیدمانەوە بەخێودەکرێت، بەڵام هیچیان لە راستیدا منداڵی خۆیان نین.

تۆم کروز لەدایکبووی 1962، یەکێکە لە ئەکتەرە ناوادار و سەرکەوتووەکانی ئەمەریکا، لەرێگای کارەکەیەوە توانیویەتی چەندین خەڵاتی گرنگ بەدەستبهێنێت، لەوانە سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.

 

ئه‌م بابه‌ته 14000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP