بۆ ئەوەی نەبیتە قوربانی، ئەم هێڵە سورە بۆ هاوڕێکەت دابنێ


خەندان لایف-

هاوڕێیەتی، پەیوەندیەکی جوانە و هۆکارە بۆ ئاسودەبونی مرۆڤ لە ژیاندا، چونکە پێکەوە دەگەڕێن قسەی خۆش دەکەن و بەشداری خۆشی و ناخۆشیەکانی یەکدی دەکەن، بەڵام بێگومان هەندێکجار هاوڕێیەک واتلێدەکات چیتر چاوڕێیەتی کەس نەکەیت، بەڵام رەنگە خۆشت هەڵەبیت.

بەرلە هەموو هەنگاوێک لەخۆتەوە بە خێرایی مەبە بە هاوڕێی هەموو کەسێک، چونکە بە ماوەی ساڵێک یان زیاتر وەفای مرۆڤێک بۆ دەرناکەوێت، کەواتە هەوڵبدە ئەم هێڵەی سورەی بۆ دابنێ، تا هەرگیز بەکارنەهێنێت:

1-پێویست ناکات پاسۆردی مۆبایلەکەت بزانێت و بتوانێت سەیری هەموو تایبەتمەندیەکانت بکات، پێویستە خودی خۆشت هەموو بابەتێکی تایبەت باسنەکەیت.

2-تێکەڵاوی هەموو بابەتێکی خێزانی مەکە، بۆ نمونە کێشەی خوشکەکەت یان دایک و باوکت، یاخود پەیوەندی نێوان تۆ و هاوسەرەکەت.

3-پێویست ناکات بە ناوی تۆوە قسەبکات، بێگومان هاوڕێتە و بەردەوام هاوکاریت دەکات، بەڵام نابێت لە بری تۆ قسەبکات و بڕیاربدات.

4-بێگومان لە نێوان هەموو هاوڕێیەک گفتوگۆ و ئامۆژگاری روودەدات، بەڵام رێگامەدە لەبەردەم هیچ کەسێکدا قسەی ناخۆش پێ بڵێت و برینداربکات، یان خاڵی لاوازت باسبکات.

5-رێگامەدە هەموو کەلوپەلێکی تۆ بەکاربهێنێت، بێگومان هاوکاری گرنگە بۆ نمونە پارچەیەک جلی پێویستە، بەڵام ماکیاژ میکرۆبی پێوەیە و دەبێت تایبەت بێت.

6-بێگومان هەندێکجار بەهۆی هاوڕێکەتەوە بۆنەیەک رەتدەکەنەوە ناچن، کارێکی پێویستی هەیە، بەڵام هەرگیز نابێت بەهۆی ئەوەوە هەموو پرۆژە و کار و ئامانجێکت رەتبکەیتەوە، کە دواتر زیانت پێبگەیەنێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 10427 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP