لە یەکەم سەیرکردندا، چیت لەم وێنەیەدا بینی؟


خەندان لایف-

هەریەکێک لە ئێمە خاڵی لاواز و بەهێزی هەیە، بەڵام دواجار بە بەکارهێنانی خاڵە لاوازەکانیان دڵگران دەبن، چونکە لە بەرژەوەندی تایبەت بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئایا خاڵی لاوازی تۆ چییە؟

کاتێک سەیری ئەم وێنەیە دەکەیت، لە یەکەم دیمەندا چاوەکانت سەرنجی یەک بەش دەدات، بەڵام ئەو بەشە چی لەسەر تۆ دەڵێت؟

سەرنجی دیمەنی سروشتی و شێوازی درەختەکەت دا
کەسێکی هەستیاریت، سەیری هەموو چواردەرەکەت دەکەیت و لە رێگای دیمەنێک یان روخسارەوە بڕیاردەدەیت، لەخۆتەوە متمانە بە کەسانێک دەبەخشیت بە خێرایی کە شایەنی نین، ئەمەش وادەکات کەسێکی بە سۆز بەزەیی بڕیاربدەیت و بەوشێوازەش بەرامبەرەکانت تۆ بەکاربهێنن، لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی خۆیان، گرنگە واز لەو هەستانەت بهێنیت و کەمێک رەق بیربکەیتەوە، مامەڵەی هەموان وەکویەک نەکەیت.

ئەگەر یەکەم دیمەن دەموچاوەکەت بینی
حەز بە تەنهایی دەکەیت زیاتر، بەڵام لەبەرئەوە نییە کە حەز بە تێکەڵاوی ناکەیت، بەڵکو دەتەوێت بیربکەیتەوە و بڕیار بۆ کێشەکان بدەیت کە روبەروت دەبێت بە ژیرانە، ئەمەش وایکردووە کەسانێک بە گۆشەگیر یان نەبونی گیانی هاوکاری لە تۆدا لێکی بدەنەوە، کەمتر بەشداری ئەو بۆنانە دەکەیت کە بانگێشت دەکرێیت، بەڵام هەوڵبدە ئەوە دەرنەخەیت کە تۆ ناتەوێت هاوکاری بکەیت، بەپێچەوانەوە لە کاتی پێویستدا پشتیوانی بەرامبەر دەکەیت، بەڵام واز لە تەنهاییەکەی خۆشت مەهێنە، چونکە باشترین رێگایە بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان.

 

ئه‌م بابه‌ته 18951 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP