پیاوان ئاشقی ئەم سیفاتانەی خانمانن


خەندان لایف-

رێژەی جیابوونەوە بە گشتی لە جیهاندا زیادی کردووە، بەهۆی بڕیارە خێراکان و نەزانینی رەفتارکردن لە نێوان دوو هاوسەر، چونکە ژیانی هاوسەرگیری پێویستی زیاتر بە تێگەیشتن و گونجاندن هەیە، تا ژیانێکی بەختەوەریان هەبێت.

لەم سۆنگەیەوە پێگەی sabaiastyle باس لە گرنگی قۆناغی دەستگیرانی دەکات، بەرلەوەی بچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرەوە، پێویستە یەکدی بناسی و ئاشنای سیفات و کەسایەتی یەکدی بن، بۆ ئەوەی گونجاندن و لێکتێگەیشتن بنیاد بنێن.

بەشێوەیەکی گشتی پیاوان سەرسام دەبن بە سیفاتانەی خانمان، حەزدەکەن ئەم لە هاوسەری داهاتوویاندا ئەم رەفتارانە هەبێت:

1-بێگومان تا ڕادەیەک گرنگی بە جوانی روخسار و جەستە دەدات، بەڵام رەنگە یەک رەفتار بەتەواوی لەبەرچاوی بخات، هەربۆیە لەسەروو جوانی روخسارەوە بایەخ بە بیرکردنەوە وکەسایەتی دەدات.

2-خانمێک کە متمانەی بە خۆی هەیە و چالاکە، واتە کاتێک کەسێکی لەگەڵ دەبێت جۆرێک لە ژیان دروستدەکات و بەرامبەرەکانی هەست بە ئارامی دەکەن لەگەڵیدا.

3-خانمێک کە پشت بە خۆی ببەستێت و بتوانێت بڕیاردەربێت، مەبەستە لەمە رەفتاری سەربەخۆ و خراپ نییە، بەڵکو راوێژ بە بەرامبەرەکانی دەکات، بەڵام خۆی توانای بڕیاردانی هەیە و پشت بە خۆی دەبەستێت و هەرگیز نایەوێت کەسێک بە خۆیەوە ماندوو بکات.

4-هەندێک لە خانمان دوای هاوسەرگیری خۆیان فەرامۆش دەکەن، ئەمە هەڵەیەکە بەردەوام دوبارە دەبێتەوە، کە دەکرێت هەموو شتێک بەگوێرەی پێویست بایەخی پێبدەیت، چونکە ئەوەی تۆ دەڵێیت کاتم نییە، رەنگە خانمێکی دیکە بتوانێت، کەواتە خۆت نازانیت کاتەکانت دابەش بکەیت.

5-خانمی میهرەبان، ئەمە سیفاتێکی دیکەیە کە بۆ پیاوان سەرنجڕاکێشە، بۆ نمونە گوێ دەگرێت و هەوڵی چارەسەر دەدات و سۆز دەبەخشیت، پشتیوانی هاوسەرەکەشیەتی.

 

ئه‌م بابه‌ته 33236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP