هەندێک ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی بەردەوام لێویان دەقڵیشێت


خەندان لایف-

وشکبوونەوی لێوەکان و هەڵدانی پێستەکەی دیمەنێکی ناشرینی هەیە، بەڵام دەکرێت بە چەند رێگایەکی گونجاو چارەسەری بکەیت:

1-زۆر خواردنەوەی ئاو، چونکە بەشێک لە هۆکارەکەی وشکبونەوەی لەشە، بێگومان لە هەموو وەرزێکدا واتە زستانیش ئاو پێویستە.

2-بەکارهێنانی کرێمی شێدارکردن، لە هەموو وەرزێکدا، چونکە هەوای سارد و وشک یان گەرم کاریگەری هەیە و شێکەی هەڵدەمژێت.

3-ئەگەر لێوەکانت قڵیشا، مەڵهەمی تایبەت بەکاربهێنە، کە لە دەرمانجەکان دەستدەکەوێت، بۆ ئەوەی نەرمبێتەوە.

4-هەوڵبدە لە سەرمای زستان ملپێچێک هەمیشە پێبێت، بۆ ئەوەی ئەگەر بەیانیان یان ئێواران بە پێ رۆیشتی لێوەکانت داپۆشی.

5-کرێمی دژەخۆر بۆ لێوەکانت و پێستیشت بەکاربهێنە، پێش چونەدەرەوە لە ماڵ، بەتایبەت لە هاویندا.

6-بەرلە نوستن کرێمی شێداری تایبەت بەکاربهێنە، بێگومان بۆ پێست و لێوە جیایە، بۆ ئەوەی نەرمبێتەوە.

7-بە شەکر و زەیتی زەیتون دەتوانیت پاککردنەوەی بۆ بکەیت و پێستە وشکەکەی لابەریت، بەڵام فڵچەی ددان بەکاربهێنە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP