ئاگاداربە، ئەم جۆرە خواردنانە هۆکارە بۆ دەرکەوتنی زیپکە


خەندان لایف-

رەنگە پێتوابێت تەنها بەهۆی فەرامۆشکردنی پێستەوە، زیپکەیەکی زۆر لەسەر روخسارت دروستبێت، یان بەهۆی رێژەی زۆری چەوریەوە، بەڵام ئەمە تاکە هۆکارنیە، بەڵکو خواردنەکانیشت کاریگەریان هەیە.

لەمبارەیەوە پێگەی sabaiastyle هەندێک لەو خۆراکانە باسدەکات، کە دەبێتەهۆی دەرکەوتنی سیپکە:

1-زۆری خوێ، کە هۆکارە بۆ رەشبوونی ژێرچاوەکان و هەڵئاوسانی پێست و زیپکەی سور.

2-زۆر خواردنی شیر و بەرهەمەکانی، کە هۆکارە بۆ دەرکەوتنی زیپکە وردەکان، چونکە شیر رێژەی ئەو هۆڕمۆنە بەرزدەکاتەوە کە زیان بە نوێکردنەوەی خانەکان و کونیلەکان دەگەیەنێت.

3-خواردنەوەی زیاتر لە سێ کوپی بچکۆلە لە قاوە، دەبێتەهۆی زیادبونی رێژەی کۆرتیزولی خوێن، کە هۆکارە بۆ دەرکەوتنی زیپکە و زوو چرچبونی.

4-زۆر خواردنی شەکر و کاربۆهێدرات، کە رێژەی چەوری پێست زیاددەکات و دەبێتەهۆی زیپکە، جگەلەوەی رێژەی شەکری خوێنیش زیاد دەکات.

5-نەخواردنی چەوریە سودبەخشەکان، وەک ئۆمیگا سێ و ترشە چەوری، کە دەبێتەهۆی شێدارکردنی پێست و گەشانەوەی، ئەمەش لە ماسی و چەرەساتی وەک بادام و گوێز هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP