نیشانەکانی خانمێکی دڵ بریندار


خەندان لایف-

خانمان بەشێوەیەکی گشتی خاوەن هەستێکی ناسکن و زووتر دڵیان دەڕەنجێت، بەڵام هەندێک کات ئەو خەمە دەشارنەوە و نایانەوێت دەریبڕن، لە کاتێکدا لە ناخەوە ئازارێکی زۆر دەچێژن.

نیشانەکانی خانمێکی دڵ بریندار:


1-پێدەکەنێت لەناکاو، یان بە بابەتێکی سادە پێکەنینی دێت و چاوەکانی خەم دایگرتووە و فرمێسکی تێدا قەتیس بووە، چونکە دەیەوێت بڵێت من بەهێزم، بەڵام پێکەنینەکەی لە دڵەوە نییە.

2-پلانی نییە بۆ داهاتوو، هیواشی هەیە و نایەوێت داهاتووی بکوژێت، وەک ئەوەی دەیەوێت بڵێت ئەو خانمەی رابردوو نەما، من کەسێکی دیکەم.

3-بێدەنگیەکی درێژ، چونکە نایەوێت لە رێگای وشەکانەوە ناخی هەڵبڕژێت، تەنها بیرۆکە و بابەتی جیاواز باسدەکات و زیاتر بێدەنگە.

 

ئه‌م بابه‌ته 17655 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP