لە تەمەنی 60 ساڵیدا، 70 کیلۆی لە کێشی دابەزاند

خەندان لایف-

ئەگەر ئیرادەت بەهێزبێت ئەنجامدانی هەموو کارێک ئەسانە، وەک ئەو خانمەی لە تەمەنی 60 ساڵیدا بڕیاریدا کێشی دابەزێنێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری " PEOPLE" دیپی پیکەر دایکی دوو منداڵە و بە درێژایی ژیانی خەونی تەنها خواردن بووە، بە هیچ شێوەیەک وەرزشی نەکردووە، ئەمەش وادەکات کێشی بگاتە 140 کیلۆ.

دیپی دەڵێت "بە درێژایی ژیانم حەزمدەکرد کێشم دابەزێنم و زۆر رێگام تاقیکردەوە، بەڵام سودی نەبوو، بەڵکو وایکرد متمانەشم بە خۆم نەمێنێت".

دواتر ناوبراو گروپێک دەدۆزێتەوە کە سەرقاڵی دابەزاندنی کێشنم سەردانی سەنتەرێکی وەرزشیش دەکەن، بڕیاردەدات بەشداریبکات و پێکەوە پشتیوانی یەکدەکەن و پێشنیاری ئەوەدەکەن کە چۆن کێشیان دابەزێنن.

دیپی دوای پەیڕەوبکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست و وەرزش، رۆژانە بڕی 1500 کالۆری دەسوتاند، توانی لە ماوەی چوار ساڵدا 70 کیلۆی لە کێشی دابەزاند.

 

ئه‌م بابه‌ته 8131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP