بەوێنە.. ماوەی سێ ساڵە تەنها میوە دەخۆن

خەندان لایف-

هەرچەندە هاوشێوەی مرۆڤەکانی دیکە هەموو جۆرە خواردنێکیان دەخوارد، بەڵام دواجار بڕیاریاندا ژەمی سەرەکی و لاوەکیان بکەن بە میوە.

تینا ستۆکلوسا کە خەنمێکی تەمەن 40 ساڵە، لە رابردوودا تەنها لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژنەکان بایەخی بە میوە دەدا، بۆ ئەوەی جەستەی لە ژەهر خاوێن بێتەوە، بەڵام بڕیاریدا بۆ ماوەیەک لەسەر ئەم شێوازە بڕوات.

پاش ماوەیەکی زۆر کە کێشی لە 85 کیلۆوە گەیشتە 51 کیلۆگرام، لەهەمانکاتدا هەستی بە دەروونێکی ئارام و لەشێکی تەندروست کرد، بڕیاریدا تا کۆتایی تەمەنی لە خواردنی میوە بەردەوام بێت، لە هەموو ژەمەکانیدا تەنها میوە بخوات.

ئەم خانمە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا، لەگەڵ پیاوێک کە هاوشێوەی خۆی تەنها بایەخ بە خواردنی میوە دەدات، ئێستا رۆژانە بڕی 2000-4000 کالۆری دەخۆن لە رێگای میوەکانەوە، بەبێ ئەوەی کێشیان زیاد بکات.

ئەوان دەڵێن "ئێمە هەست بە خۆشی و ئارامیەکی دەروونی زۆر دەکەین، ددانەکانمان ناشۆین، چونکە میوەکە خۆی دەرمانە بۆ ددانمان، جگەلەوەی خەوێکی قوڵ و باشمان هەیە و هیچ چەوریەکی زیانبەخش لە لەشماندا بوونی نییە.

ئه‌م بابه‌ته 10689 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP