لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  14ی مانگی ئازاری 2019 بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
کۆمەڵێک کێشەی رابردوو رەنگە دوبارە کارەکەت لێ تێکبدات، بەڵام دەبێت زۆر بەباشی هەوڵبدەیت کۆتایی پێبهێنیت، لەخۆتەوە هێرش مەکەرە سەر خۆشەویستەکەت بەتایبەت کاتێک هەڵە دەکات، بەڵکو هاوکار و پشتیوانی بە، ماندوبونی رۆژانە کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت، گرنگە ئارام بیت.

2-گا 
هەندێک گۆڕانکاری لە کارەکەت روودەدات و زیاتر هەست بە حەوانەوە دەکەیت، رەنگە هەواڵێکی لەرووی سۆزدارییەوە ببیستیت کە جیاوازبێت، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن رەفتاری لەگەڵ دەکەیت، هێندە گومان لە تەندروستی خۆت مەکە و بەردەوام دەرمان مەخۆ لەخۆتەوە.

3-دووانە 
کەمێک کێشە و ئاڵۆزی لە کارەکەت روودەدات، ئەمەش وادەکات توشی دڵەڕاوکێ بیت، هەندێک بابەتی هەستیار و شاراوە سەرقاڵدەکات لەرووی سۆزدارییەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە زیاتر بایەخ وەرزش بدەیت.

4-قرژاڵ 
کارێکی نوێ چاوەڕێت دەکات لە هەفتەی داهاتوو، نزیکبوونەوە لە خۆشەویستەکەت هەنگاوێکی ئاسان و گرنگە، بۆ ئەوەی چیتر ناکۆکیەکان دوبارە نەبێتەوە، پەرۆشیت بۆ هەموو هەنگاوێکی رۆژانە وادەکات زۆر چالاک دەربکەویت.

5-شێر 
لەخۆتەوە بەخێرایی بڕیار لەسەر کارەکان مەدە، هەوڵبدە بە وردی بەدواداچونی بۆ بکەیت، ئەزمون لە ناکۆکیە سۆزدارییەکان وەربگرە و رێگامەدە دوبارە بێتەوە، بێگومان دورکەوتنەوە لە ژاوەژاو ئارام دەکاتەوە.

6-فەریک
زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت و کارەکەت فراوان بکە، کەسێکی گونجاو دێتە ژیانتەوە، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن رەفتار دەکەیت، ئەم ماوەیە پێویست بە پشوو هەیە، چونکە دەروون و جەستەت ماندووە.


7-تەرازوو 
بیرۆکەی نوێ نیشاندەدرێت ئەمڕۆ لە کارەکەت و هەموو پێکەوە بەدوای رێگایەکی باش دا دەگەڕێن بۆ بەرەو پێشچوون، پەیوەندی سۆزداریت گۆڕانکاری بەسەردادێت، هەوڵبدە لە ڕێگای چالاکی تەنز ئامێزەوە دەروونت ئارام بکەیتەوە.

8-دووپشک
رێگامەدە هیچ کەسێک دەستوەربداتە کارەکانتەوە، پێویستە خۆت بەڕێوەیبەریت، هەمیشە پشتیوانی لە خۆشەویستەکەت بکە، لەگەڵ هاوڕێکانت پێکەوە بڕۆنە دەرەوە و دەروونت ئارام بکەرەوە.

9-کەوان
لەنێوان تۆ وهاوپیشەکانت هاوڕێیەتیەکی باش هەیە و پێکەوە زیاتر هەست بە ئارامی دەکەن، ئەمەش کاریگەری ئیجابی لەسەر کارەکان هەیە، هاوکاریکردنی خۆشەویستەکەت زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی تەنیا نەبێت، دەروونت ماندووە، ئەمەش کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستیت هەیە.
 
10-گیسک 
قۆناغێکی نوێ لە ژیانی پیشەیی دەست پێدەکات و ئەرکێکی نوێت پێ دەسپێرن، بەهێزکردنی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر گرنگە، لەپێناو دۆزینەوەی رێگای سەرکەوتن، هەمیشە راهێنانی وەرزشی بە تەندروستی دەتهێڵێتەوە.

11-سەتڵ
هیوایەکی نوێ لەرووی پیشەییەوە هەست پێدەکەیت، بەڵام هەوڵبدە هەمیشە خۆت بگونجێنە لەگەڵ بارودۆخەکان، داواکاری خۆشەویستەکەت زۆرە، بەڵام دەکرێت تۆ راستگۆیانە گفتوگۆی دەربارەی لەگەڵدا بکەیت، کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاسوودە دەبیت، هەست بە بوونی چالاکیەکی زۆر لە جەستەدا دەکەیت. 

12-نەهەنگ
لە کارەکەت هەست بە ئارامی دەکەیت و بەرهەمەکانت زۆردەبن، گرنگە لەسەرەتاوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت لەسەر بنەما سەرەکیەکان رێبکەون، راهێنانی وەرزشی یان رێکردنی زۆر گرنگە بۆ تەندروستیەکی باشتر.

 

ئه‌م بابه‌ته 43246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP