بەوێنە.. بە عەزیەکی سپیەوە لەگەڵ منداڵەکانی دەردەکەوێت

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجێلینا جولی، لەگەڵ منداڵەکەی بەشداری یەکەم نمایشی فیلمی " Dumbo".

لە لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، یەکەم نمایشی فیلمی " Dumbo" بەڕێوەچوو، کە ئەنیمەیشنە و لەسەر ژیانی فیلێک چیرۆکەکە باسدەکرێت، لەسەر فەرشی سور چەندین ئەستێرە و ئەکتەری دیاری جیهانی دەردەکەون.

ئەنجێلینا جولی و چوار منداڵەکەی پێکەوە بەشداریانکرد و میدیاکانیان سەرسامکرد، ناوبراو بە عەزیەکی سپی ناسک و سادەوە دەرکەوت، بەشێک لە هەوادارانی وەسفی جوانیەکەی دەکەن سەڕەرای ئەوەی تەمەنی 43 ساڵە، بەڵام بەشێکی دیکەیان دەڵێن نیشانەکانی پیری پێوەدیارە.

 

 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 35392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP