ئامادەکردنی کنگر بە ماسی خواردنە بەهاریەکە

خەندان لایف-

لە بەهاردا بەگشتی خواردنە گیاییەکان خواستی لەسەر زۆردەبێت، کنگریش یەکێکە لەو خواردنانەی لە کوردستان لەم وەرزەدا ئامادەدەکرێت.

پێداویستییەکان:
کنگر
پیازێکی وردکراو
هێلکە
ئارد
خوێ
ئاڵەتی ڕەش بەگوێرەی خواست
زەیت

چۆنێتی ئامادەکردنی:
کنگرەکە پاکدەکرێت و خاوێن دەکرێتەوە و ئامادەدەکرێت، دواتر لە دەفرێکدا زەردی دەکەیت لە ئاو و خوێدا، پاشان بیپاڵێوە و بە دەستەکانت بیگوشە و بەش بەشی بکە.

هێلکە و خوێ و ئارد و ئاڵەتی رەشەکە تێکەڵاوبکە، بەش بەش کنگرەکەی تێهەڵکێش بکە، لە تاوەیەکدا سوریبکەرەوە لەناو زەیتەکە، دواتر لەگەڵ سەوزە پێشکەشی بکە.





ئه‌م بابه‌ته 9847 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP