میریام فارس: ئەو رۆژە لە یادناکات

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی دیاری عەرەبی میریام فارس، وەک هەمیشە کوڕەکەی لە هەوادارانی دەشارێتەوە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام میریام فارس چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ "جایدن" کوڕە تاقانەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەناو بەفردا یاری دەکەن و دەڵێت "هەرگیز ئەم رۆژە لە یادناکەم".

میریام فارس لە وێنەکاندا روخساری کوڕەکەی نیشان نادات، چونکە پاش ئەوەی لە سەرەتایی لە دایکبوونی چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە، کەسوکاری لە ترسی چاوی پیس داوایان کرد لەمەودوا بڵاوینەکاتەوە.

میریام فارس، بەهۆی جوانی و شیکی و سەرنجڕاکێشیەوە ناسراوە بە "شاژنی شانۆ"، لەساڵی 1983 لەدایکبووە لەتەمەنی منداڵیەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی ئەمەریکی ئەمەریکی کردووە، بەناوی "دانی مێتری" دوور لەچاوی کامێرا و میدیاکان، پاشان لەساڵی 2016 دەبێتە خاوەنی منداڵێک بەناوی جایدن.

ئه‌م بابه‌ته 11585 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP