بەکارهێنانی کەلوپەلی پلاستیکی تەندروستە؟


خەندان لایف-

بەكارهێنانی پلاستیك بۆ هەڵگرتنی خۆراك لە ئێستادا زۆر بووە، ئەمە لەكاتێكدایە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، لەمبارەیەوە ئەندازیاری خۆراک لەشەکر حەمید چەند روونکردنەوەیە دەدات:

یەکێک لە هەڵە باوەکان، بەكارهێنانەوەی بتڵی ئاوە، بۆ دوبارە هەڵگرتن و بەستنی ئاو لە ساردکەرەوەدا،  یاخود بۆ هەڵگرتن و ساردكردنی شەربەت، كە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونكە بتڵی پلاستیكی تەنها یەكجاربەكاردێت، بەهۆی ئەوەی  بەشێك لە پێكهاتەی پلاستيكە توشی داخوران دەبێت لەو كاتەدا بەكتریا هەڵدەگرێت تێكەڵی خۆراكەكە یان ئاوەكە دەبێت.

هاوکات نابێت ئاو لە پلاستیكدا بیبەستێت، چونكە توشی دایۆكسان دەبێت بتڵەكە، لەهەمانکاتدا پێكهاتەی پلاستیك نابێت لەپلەی گەرمی سەرو 25م بۆ بەكاربێت، چونكەبەشێك لەپێكهاتەی كیمیای پلاستیكەكە كە فینۆڵە تێكەڵی خواردنەكە دەبێت دەبێتە هۆی تێكدانی هۆرمۆنی لەشی مرۆڤ و دروستبونی نەخۆشی سەرەتانی یەكان.

بەهەمانشێوە بۆ هەڵگرتنی خۆراكیش  لەناو پلاستیك مەترسی گەشەی بەكتریا هەیە، چونكە پێكهاتەی پلاستیكی نابێت بە ئامێری قاپشۆر خاوێن بکرێتەوە لەبەر پلەی گەرمی، بە ئاوی ساردیش پاك نابێتەوە.

باشترین ڕێگا بۆ هەڵگرتی خۆراك  و سەوزەو ئاو و شەربەت، بەتایبەتی لە سەلاجەدا شوشەیە، چونكە توشی داخوران نابێت و پلەی گەرمی كاری تێناكات دەتوانرێت بە پلەی گەرمی پاك بكرێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 11217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP