بەوێنە.. دینا هیوایەک دەخوازێت



خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا، هیوا دەخوازێت تەمەنێکی دیکەش لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر کاربکات.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام دینا، وێنەیەکی نوێ لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بڵاودەکاتەوە، هاوکات دەڵێت "ئازیزی من، مامۆستای من، باشترین هاوڕێ، نزیکترین کەس، تەمەننا دەکەم تەمەنێکی تریش پێکەوە کاربکەین".

دینا خەڵکی شاری رانیەیە، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی یەک ئەلبوم و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.

ئه‌م بابه‌ته 67003 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP