رەوا جەمال بۆ نەورۆز ئەلبومەکەی پێشکەش بە هەوادارانی دەکات

خەندان لایف- پەرستۆ

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو د.رەوا جەمال، بۆ جەژنی نەورۆز ئەلبومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، دواتریش کۆنسێرتی دەبێت.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ خەندان لایف رەوا جەمال وتی" ئەلبومەکەم لە 15 تراک پێکهاتووە، بەناوی "بۆ کوێ بڕۆم" سێ لە تراکەکان پێشتر بەشێوەی جیا بڵاوکراوەتەوە، بۆ جەژنی نەورۆز لەگەڵ بڵاوکردنەوەی یەکێک لە تراکەکان بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ پێشکەشی دەکەم".

لەلایەکی دیکەوە ئاماژەی بەوەدا کە لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومە نوێیەکەی، لە هەرسێ شاری سلێمانی و هەولێر و کەرکوک کۆنسێرتی بۆ هەوادارانی دەبێت.

رەوا جەمال عەبدول، لەدایکبووی ساڵی 1982 لە شاری سلێمانی، جگە لا کاری پزیشکی بایەخێکی تایبەتی بە کاری هونەریداوە، سەرەتای دەرکەوتنی بە وتنەوەی گۆرانیە کلاسیکیەکان دەستی پێکرد، دواتر ئەلبومی تایبەت بە خۆی پێشکەشکرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 5804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP