جێنیفەر لۆپێز لە دیمەنێکی رۆمانسیدا

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی جێنیفەر لۆپێز، وێنەی ساتە رۆمانسییەکانی ساتی نیشانەکردنی بڵاوکردەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان جێنیفەر لۆپێز و یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر ڕایانگەیاند کە ئەڵقەی دەستگیرانیان گۆڕیوەتەوە، بەڵام شەوی رابردوو وێنەکانیان بڵاوکردەوە، کە لە قەراغ دەریا داوای هاوسەرگیری ئاراستە کردووە.

جێنیفەر لۆپێز-ی تەمەن 49 ساڵ هونەرمەند و دەرهێنەرێکی بەتوانای ئەمەریکییە، کۆمەڵێک خەڵاتی جیهانی گەورەی بەدەستهێناوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP