بەڤیدیۆ.. کچەکەی شارۆخان سەمادەکات


خەندان لایف-

کچە تاقانەکەی ئەستێرەی بەناوبانگی بۆلیود شارۆخان، بەهرەی سەماکردنی هەیە و خولی تایبەت دەبینێت.

سوهانا خانی تەمەن 19 ساڵ لە ئێستادا لە لەندەن سەرقاڵی خوێندنە لە بواری سەماکردندا،  لە گرتەڤیدیۆییەک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە سەرقاڵی راهێنانە لەگەڵ هاوڕێکانیدا، ئەمەش کاردانەوەی لەسەر هەوادارانیان دەبێت و هەندێکیان بە خۆشحاڵیەوە چاوەڕێدەکەن کە لە کارێکی هونەریدا دەربکەوێت.

بەپێی زانیاریەکانیش لە ئێستادا هەوڵدەدات لە کارێکی سینەماییدا دەربکەوێت و رێچکەکەی باوکی بگرێت، بەڵام باوکی دەڵێت لەپاش خوێندن دەبێت بێتە بوارەکەوە.


ئه‌م بابه‌ته 39754 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP