ئامادەکردنی پانکێک بە شۆفان و مۆز


خەندان لایف-

پانکێک، دروستکردنی ئاسانە و دەکرێت لەگەڵ پێکهاتەی بەتام جگە لە هەنگوین یان هەر میوەیەک پێتخۆشە پێشکەشی بکەیت.

پێداویستییەکان:
½ کوپ شۆفان
دوو مۆز
یەک مۆزی پارچەکراو
دوو هێلکە
کەوچکێکی بچوک دارچینی
کەوچکێکی بچوک ڤانێلا

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا دوو مۆزەکە بهاڕە، دواتر هێلکە و ڤانێلاکەی تێبکە، پاشان شۆفان و دارچینیکەی تێبکە و بەباشی تێکەڵاوی بکە.

تاوەیەک بخەرە سەر ئاگر، کەمێک بە زەیتی چەوری بکە.

بەش بەش یان دەکرێت بە کەوچکی ماستاو بیکەیتە تاوەکەوە، پاشان بۆ ماوەی دوو خولەک هەردوو دیوی ئاڵبکە.

دواتر هەنگوین و مۆز بکە بەسەریدا، پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP