لە داخی هاوسەرەکەی 45 کیلۆی لە کێشی دابەزاند


خەندان لایف-

ژنێک بە دەست کێشەی قەڵەویەوە دەیناڵاند، بەڵام خیانەتی هاوسەرەکەی وایکرد 45 کیلۆ لە کێشی دابەزێنێت.

پیتسی خانمێکی میهرەبان بوو بۆ خێزانەکەی، بەڵام تەنها هۆکارێک کە وایکردبوو بێزاریبکات کێشی لەشی بوو، هاوسەرەکەی خیانەتی لێدەکات و پەیوەندی لەگەڵ شۆخێکی جوان و شیک و لەشولار رێک دادەنێت.

پاش ئەوەی پیتسی بەم رەفتارەی هاوسەرەکەی دەزانێت، زۆر توڕەدەبێت و بڕیارێکی سەیردەدات، ئەویش دورکەوتنەوە بوو لە خواردنی زۆر و ناتەندروست، هاوکات سەردانی سەنتەرەکانی وەرزشی.

بە چەند مانگێکی کەم 45 کیلۆی لە کێشی دابەزاند، ئەمەش وایکرد گەنجتر دەربکەوێت، بەردەوامیشە لە پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی باش و وەرزشی بەردەوام.

ئه‌م بابه‌ته 23979 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP