حەوت هۆکار دەبێتەهۆی دواخستنی دووگیانی

خەندان لایف-

خانمان هەندێکجار ئارەزووی دووگیانیان هەیە، بەڵام دوادەکەوێت و لە هۆکارەکەی تێناگەن، لەمبارەیەوە rotana حەوت هۆکار دەخاتەڕوو:

1-ناڕێکی سوڕی مانگانە، لەم حاڵەتەدا راوێژی پزیشک گرنگە.

2-بونی گرفتێک لە ئامێری بەرگری لەشدا، چونکە پەیوەندی بە دووگیانی و هێلکەدانەکانەوە هەیە.

3-بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن، کە راستەوخۆ پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و ئاگاداری خواردنەکانت بیت.

4-کێشەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، کە کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکان و منداڵدان و سوڕی مانگانە هەیە.

5-کەمی یان زیادی کێش، کە کاریگەری لەسەر بەرهەمی هێلکەدان هەیە و هەندێکجار دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش.

6-خواردنی هەندێک دەرمان بەبێ راوێژی پزیشک، چونکە کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکان و بەپیتی هەیە.

7-خواردنی خۆراکی ناتەندروست، وەک ژەمی خێرا یان چەوری زۆر.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 24337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP