کاتێک چا دەخۆیتەوە، واز لەم رەفتارە هەڵانە بهێنە


خەندان لایف-

بەشێوەیەکی گشتی رۆژهەڵاتیەکان زیاتر بایەخ بە خواردنەوەی چا دەدەن، بە هەموو شێوە و جۆرەکانیەوە بەتایبەت چای رەش، بێگومان ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست بخورێتەوە و گرفتێکی نییە و بەپێچەوانەوە سوودی هەیە، بەڵام ئەگەر ئەم رەفتارانەت لەگەڵ خواردنەوە چا دووبارە کردەوە هەڵەیت.

ماڵپەڕی fustany باس لەو پێنج رەفتارە هەڵەیە دەکات، کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت:

1-راستەوخۆ دوای نان خواردن خواردنەوەی چا زیانی هەیە، ئاسن و پرۆتینی پێکهاتە خۆراکیەکانی لەش دەمژێت، رێگانادات سود پێبگەیەنێت، پێویستە لایەنی کەم پاش یەک کاتژمێر بێت.

2-هەرگیز ئەگەر چاکەت زۆر گەرم بوو مەیخۆرەوە، چونکە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ و هەوکردنی گەدەش، بێگومان راستەوخۆ کاریگەریەکەی دەرناکەوێت،رەنگە دوای چەند ساڵێک.

3-چای زۆر کوڵاو یان خەست مەخۆرەوە، چونکە دەبێتە هۆی ئازار بۆ گەدە و ئارەقکردنەوەی جەستە، باشترە رونی بکەیتەوە.

4-دەرمان لەگەڵ چا مەخۆ، پێش چا خواردن یان لە پاش زیانی هەیە، چونکە هیچ سوودێک نابینیت و کاریگەری نامێنێت.

5-چا بە گەدەی خاڵی واتە برسێتی مەخۆرەوە، چونکە زیانێکی زۆر بە گەدە و کرداری هەرس دەگەیەنێت و دەمت وشکدەکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 22633 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP