ئامادەکردنی کێکی تێرامیسو


خەندان لایف-

کێکی تێرامیسوو جۆری زۆرە و دەتوانیت بە شێوازی جۆراو جۆر تامی جیاواز ئامادەی بکەیت بەپێی خواست و ئارەزوو.

پێداویستیەکان:
250 گرام پەنیری کرێمی
32 پسکویت
¾ کوپ شەکر
¾ کوپ کرێم
کوپ و نیوێک قاوە
کاکاو بەپێی خواست

چۆنێتی ئامادەکردنی:
1-لەدەفرێکدا کرێم و شەکرەکە باش بە خەڵاتەی کارەبایی تێکەڵ بکە، پاشان پەنیرەکەی تێبکە و بەردەوام بە لە تێکدان.

 پسکویتەکان لە قاوە هەڵبکێشە و ڕیزی بکە لە بنی دەفرێکی شوشەدا پاشان ئاوێتەکەی بکە بەسەردا و دووبارە چینێکی دیکە پسکویت دابنێ بەهەمان شێوە لە قاوە هەڵیبکێشە و دووبارە ئاوێتەکە بکەرە سەری. (دەکرێت کاکاوەکە لەچینی یەکەمیش بەکاربهێنیت)

لەکۆتایدا کاکاوەکە بکە بەسەریدا و بیپرژێنە و بیخەرە ساردکەرەوە بۆ ماوەی 3 کاتژمێر پاشان پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 8638 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP