بەڤیدیۆ.. هەیفا وەهبی یادی لەدایکبونی دەکاتەوە

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەبی هەیفا وەهبی، یادی لەدایکبونی لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی دەکاتەوە.

دوێنێ بەبۆنەی یادی 43 ساڵەی لەدایکبونی هەیفا وەهبیەوە، کۆمەڵێک لە هەوادارەکانی لەبەردەم ماڵەکەی لە لوبنان کۆبوونەوە تا پیرۆزبایی ئاراستەبکەن، لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێکانی لەهەمانکاتدا لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی محەمەد وەزیری بەشێوەیەکی تایبەت یادی کردەوە و وێنەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە.

هەیفا وەهبی، لەدایکبووی ساڵی 1976ە، لە کێبڕکێی شاجوانی باشووردا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەڵام دوای ئەوەی زانرا خاوەنی کچێکە نازناوەکەی لێسەندرایەوە، بەڵام بەهۆی جوانی و سەرنجڕاکێشیەوە بەیەکێک لە 10 خانمە کاریگەرەکەی جیهان ناسراوە.

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 18736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP